١٨ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٢:٥٠
Source: Mehrnews
ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئەرتەش لە سەرانسەری ئێران

ڕێوڕەسمی نمایشی ئەرتەش و هێزی وشکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی 29ی خاکەلێوە، لە سەرانسەری ئێران دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە 29ی خاکەلێوە و بەرز ڕاگرتنی دەستکەوتەکانی هێزە وشکانی ئەرتەش، ڕێوڕەسمی نمایشی یەکە تایبەتمەندەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) لە هەموو شارەکانی ئێران بە ئامادەبوونی بەرپرسانی سەربازی و دەوڵەتی بەڕێوەچوو.

لە تاران سەرۆک کۆمار وتەیەک لەم ڕێوڕەسمە پێشکەش دەکات.

نمایشی یەکە نموونەییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران

لە ڕێوڕەسمەکەی ڕۆژی ئەرتەش لە تاران، یەکە نموونەکانی سەرانسەری ئێران بەشداربوون لە نمایشی سەربازیدا.

وتەکانی سەرۆک کۆماری ئێران

مەسعوود پزشکیان ئەمڕۆ 29 ی خاکەلێوە لە ڕێوڕەسمی ڕژەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەرتەش قەڵای قایمی حکومەت و گەلێکە. ئەرتەش هۆی سەربڵندی کۆمەڵگا و هۆی جوانی ویلایەتە و ئاسایشی کۆمەڵگا بەدی دەهێنێت و ئەگەر ئەو هێزە پیرۆزە نەبوایە ئاسایش لە کۆمەڵگا هەڵدەپێچرا .

ناوبراو زیادی کرد: ئەرتەشی ئیران وەکوو پێکهاتەیەکی ڕێکوپێک لە وڵات، هیچ لادانێک تێیدا ڕووی نەداوە؛ بە پێچەوانەی زۆربەی ئەو پێکهاتە ئیداریانە کە کێشەگەلێکیان تێدا ڕووی دا تا چکسازیان تێدا بکرێت. لە ئەرتەشدا ئەو زنجیرە پۆست و پێگانە هەر پارێزراوە و ئەوە بە بەرەکەتی فەرمانی ڕێبەرەوە بوو. دوژمنان لە سەرەتای شۆڕش هەوڵیان دا کە ئەرتەش لاواز بکەنەوە و ئیزن نەدەن ئەرتەش بمێنێتەوە تا بتوانن بە ئاسانی پیلانەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.

هەروەها وتیشی: ئەرتەش بە هێزەوە مایەوە و لە شەڕدا زیاتر لە 48 هەزار شەهید پێشکەشی دەسەڵات و تەندروستی و یەکگرتوویی کۆمەڵگا بکات. زیاتر لە 200 هەزار گیانبازمان لە شەڕدا پێشکەش کرد و ئەوە نیشانەی بەشداری لە هەموو بەرەکانی شەڕ بوو و ئەگەر ئەو ئازیزانە نەبوایەن، دوژمن لە هەوڵدا بوو و دەیتوانی وڵات داگیر بکات و شۆڕشەکەمان لەناو ببات. بوونی ئەرتەش خەوی ئارامی ئەوانی تێکدا و تازە تێگەییشتن کە هێزە چەکدارەکانی ئێمە، کەسانێکن کە دوژمن بە ئاسانی ناتوانێت تێکیان بشکێنێت و دزەیان تێکبات.

باڵیۆز و فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتانی بیانی بەشدارییان لە نمایشی ڕۆژی ئەرتەش کردووە.

ئەو جیهازاتە سەربازییە کە لە ئەو ڕێوڕەسمەدا نمایش دران بریتین لە: مووشەکی نیشان شکێنی فەتح 360 ی ئەرتەش، مووشەکی پەدافەندی مەودا درێژی سەیاد و سیستەمی ڕاداری پەدافەندی مەودا درێژی ئەرتەش، ئەژدەرەکانی وەلفەجی هێزی دەریایی ئەرتەش، سیستەمی پەدافەندی ئێس 300، ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی کیان 700، درۆنی جێتی نیشان شکێنی کیان و درۆنی 10ی خەرمانان، درۆنی چەند مەبەستەی موهاجر2 و 6، درۆنی تێکشکاندنی ئارەش 1، درۆنی لێکۆڵێنەوەیی جێتی کەڕاڕ، درۆنی چەند مەبەستەی ئەبابیل5، ڕژەی یەکە ئۆتۆمبێلییەکان و درۆنی کەمان 12 .

هەروەها لە ئەو ڕێوڕەسمەدا هێزی ئاسمانی ئەرتەش و گیانبازەکانی شەڕی ئێران و عێراقیش ڕژەیان هەبوو.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha